شنبه, ۸ اردیبهشت, ۱۴۰۳ / 27 April, 2024
مجله ویستا

کەسە ناودارەکانی ئێتنۆموزیکۆلۆجی: فرانسیس دێنیسمۆر



      کەسە ناودارەکانی ئێتنۆموزیکۆلۆجی: فرانسیس دێنیسمۆر
سامال عرفانی

دێنیسمۆر،  ئێتنۆگرافەرو ئێتنۆموزیکۆلۆجیست، کە پسپۆڕی چاند و موزیکی سورپێستەکانی ئەمریکا بوو. لە ئەیالەتی مینەسووتای ئەمریکا لە ١٨٦٧ لە دایک بوو. هەر لە منداڵییەوە، خۆشەویستی خۆی بۆ موزیک، بە گوێ­گرتن لە موزیکی هندییە سوورەکانی داکۆتا، نیشان دا.

کەسە ناودارەکانی ئێتنۆموزیکۆلۆجی: فرانسیس دێنیسمۆر[i]

ساماڵ عرفانی

خانمی فرانسیس دێنیسمۆر، زۆرتر لە پەنجا ساڵ لە تەمەنی خۆی بۆ کۆکردنەوە و پارێزگاری­کردن لە چاند و موزیکی هندیەسورەکان تەرخان کرد.

دێنیسمۆر،  ئێتنۆگرافەر[ii] و ئێتنۆموزیکۆلۆجیست[iii]، کە پسپۆڕی چاند و موزیکی سورپێستەکانی ئەمریکا[iv] بوو. لە ئەیالەتی مینەسووتا[v]ی ئەمریکا لە ١٨٦٧ لە دایک بوو. هەر لە منداڵییەوە، خۆشەویستی خۆی بۆ موزیک، بە گوێ­گرتن لە موزیکی هندییە سوورەکانی داکۆتا[vi]، نیشان دا. کە گەورەتر بوو، سێ ساڵ لە کۆلێجی ئۆبێرلین[vii] هارمۆنی، ئامێرناسی و پیانۆی خوێند. لە سەرەتای سەدەی بیست­دا، وەک مامۆستایێکی موزیک، لەگەڵ هندیە سورەکان خەریک بوو و هاوکات دەستی­کرد بە فێربوونی تۆمارکردن و بە نۆتەکردنی موزیکەکەیان و هەروەها بەداکیومێنت­کردنی کارکردی موزیک لە چاندەکەیاندا. دێنیسمۆر، یارمەتی هندییە سورەکانی دەدا کە پارێزگاری چاندەکەیان بکەن، ئەویش لە کاتێکدا کە سیاسەتی دەوڵەت لەسەر هاندانی هندییە سورەکان بۆ راهاتن لەسەر ترەدیشنە رۆژئاواییەکان بوو.

دێنیسمۆر، لە ١٩٠٧، بە فەرمی دەستی­کرد بە تۆمارکردنی موزکی هندیە سورەکان. لە ماوەی زۆرتر لە پەنجا ساڵ توێژینەوە و پارێزگاری­کردن لە موزیکی هندیەسورەکان، هەزاران تۆمارکراوەی کۆکردەوە. زۆرێک لەو کۆکراوانە سەرەتا لە ئارشیوی نەتەوەیی واشەنگتۆن پارێزگاری دەکران کە دواتر گواسترانەوە بۆ کتێبخانەی کۆنگرە[viii]. ئەو زۆر هەوڵی دا بۆ ئەوەی کە رای گشتی بەرامبەر هندیە سورەکان و موزیکەکەیان بگۆڕێ و ئەو بەهەڵەدا چونەی خەڵکی ئەمریکا راست­بکاتەوە. هەر بەو مەبەستەش ئیشەکانی لە چاپەمەنیە گشتییەکان بڵاودەکردەوە. بۆ گۆڤاری ئیمێریکەن ئانترۆپۆلۆجیست[ix]، دەینووسی. لە ساڵی ١٩٢٦ دا، کتێبی "هندیەکان و موزیکەکەیان"[x]ی نووسی. ریکۆردی ژمارە ٧٠٩١ لە ئارشیوی سمیسۆنیەن ئیستیتیوشن، هەڵگری ئەوشتانەیە کە پێوەندیان بە دێنیسمۆرەوە هەیە، کە لەوانە نامەکانی دێنیسمۆرە بۆ ژنێک بە نێوی ئێمێلی داویس، کە لە ستافی نووسەرانی مرۆڤناسی و شوێنەوارناسی بوو. لە یەکێک لە نامەکانیدا بۆ داویس دەنووسێت: << مەترسی ئەوە هەیە کە ئایەندە، روانینی خۆی بۆ هندیەسورەکان، لە رێگای فیلمە سانتیمانتال و هەروەها موزیکی شانۆکانەوە بەدەست بهێنن لە ‌حالێکدا ئەمە روانینێکی نادروستە. لە حاڵێکدا کە گۆرانی خۆشەویستی یان دمە دمی موزیکی شانۆ، بەدەگمەن هی ئەوان بن>>.

 

هەندێک لەو هۆزانەی کە فرانسیس دێنیسمۆر ئیشی لەسەر کردوون ئەمانەن: ماندان[xi]، هیداتسا[xii]، هندییەکانی واشەنگتۆن و کۆلۆمبیای بریتانی، ....

دێنیسمۆر، لە ساڵی ١٩٥٧ لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هەندێک لە نووسراوەکان و هەروەها ئەو موزیکانەی کە کۆی کردوونەتەوە بریتین لە:

  • The American Indians and Their Music, by Frances Densmore.
    New York: The Woman's Press, 1936.
  • Chippewa Customs, by Frances Densmore.
    St. Paul, Minn.: Minnesota Historical Society Press, 1979.
  • Dakota and Ojibwe People in Minnesota, by Frances Densmore.
    St. Paul, Minn.: Minnesota Historical Society, 1977.
  • Poems from Sioux and Chippewa Songs, by Frances Densmore.
    Washington, D.C.: [s.n.], 1917.
    MHS call number: E99.D1 D4.
  • Recent Developments in the Study of Indian Music, by Frances Densmore.
    Washington, D.C.: [s.n.], 1917.
    • Songs of the Chippewa, 1951, MHS call number: Sound Disc 49-A
    • Songs of the Menominee, Mandan, and Hidatsa, [1953?], Sound Disc 55-A
    • Songs of the Nootka and Quileute, [1953?], Sound Disc 54-A
    • Songs of the Papago, [1953?], Sound Disc 53-A
    • Songs of the Pawnee and Northern Ute, 1951, Sound Disc 52-A
    • Songs of the Sioux, 1951, Sound Disc 50-A
    • Songs of the Yuma, Cocopa, and Yaqui, 1951, Sound Disc 51-A

 

 

 

سەرچاوەکان:

- http://en.wikipedia.org/wiki/Frances_Densmore

http://siarchives.si.edu/research/sciservwomendensmore.html -

  •  Record Unit 7091, Box 94, Folder 5, letter dated February 8, 1927, from Frances Densmore to Emily C. Davis.

 

 

 

 

 

[i] Frances Densmore

[ii] Ethnographer

[iii] Ethnomusicologist

[iv] American indians

[v] Minnesota

[vi] Dakota

[vii] Oberlin College

[viii] Washington, D.C.: Library of Congress, Division of Music, Recording Laboratory

[ix] American anthropologist

[x] The Indians and Their Music

[xi] Mandan

[xii] Hidatsa

 



همچنین مشاهده کنید