جمعه, ۲۸ اردیبهشت, ۱۴۰۳ / 17 May, 2024
بیۆموزیکۆلۆجی زۆرتر بناسین (بەشی یەکەم)
موزیکناسی گەشەکردن، باس دەکات لە سەرەتای دروستبوونی موزیک، دەنگی ئاژەڵەکان، هەڵبژاردنی ئەو زەختانەی کە بوونە هۆی گۆڕانکاری لە موزیکدا و هەروەها باس لە گۆڕانکارییەکانی موزیک و گۆرانکارییەکانی دەنگی مرۆڤ دەکات. دەمارموزیکناسی، شرۆڤەکەی لەسەر ئەو بەشانەی مێشکە کە پێوەندییان بە شیکاری موزیکەوە هەیە و هەروەتر ئانالایزی ئەو دەمارانەی پێوەندییان بە موزیک و توانای گەشەکردنی موزیک و تەلێنتی موزیکەوە هەیە.
بیۆموزیکۆلۆجی[1] زۆرتر بناسین: (بەشی یەکەم)
وەرگێڕان و کورتکردنەوە: ساماڵ عرفانی
بیۆموزیکۆلۆجی، لێکۆڵینەوە لەسەر موزیکە لە روانگەی زیندەوەرناسییەوە[2]. ئەم زاراوەیە، لە ساڵی ١٩٩١، لە لایەن نیلز والین،[3] دروستکرا. موزیک یەکێکە لە لایەنەکانی کرداری مرۆڤ، کە دەربڕی تایبەتمەندییە جیاوازەکانی مرۆڤە، لەولاشەوە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ، یەکێکە لە زیندەوەرەکان، زانستی موزیک ئەتوانێ بەشێک بێ لە زانستی زیندەوەرناسی.
زیندەوەرموزیکناسەکان، شارەزاییان هەم لە بواری موزیک و تیۆری موزیک و هەم لە بواری زیندەوەرناسیدا هەیە. سێ کۆڵەکەی زانستی زیندەوەرموزیکناسی، بریتین لە: موزیکناسی پەرەسەندن[4]، دەمارموزیکناسی [5]، و موزیکناسی بەراوردی[6].
موزیکناسی گەشەکردن، باس دەکات لە سەرەتای دروستبوونی موزیک، دەنگی ئاژەڵەکان، هەڵبژاردنی ئەو زەختانەی کە بوونە هۆی گۆڕانکاری لە موزیکدا و هەروەها باس لە گۆڕانکارییەکانی موزیک و گۆرانکارییەکانی دەنگی مرۆڤ دەکات. دەمارموزیکناسی، شرۆڤەکەی لەسەر ئەو بەشانەی مێشکە کە پێوەندییان بە شیکاری موزیکەوە هەیە و هەروەتر ئانالایزی ئەو دەمارانەی پێوەندییان بە موزیک و توانای گەشەکردنی موزیک و تەلێنتی موزیکەوە هەیە.
موزیکناسی بەراوردی، لێکۆڵینەوەیە لەسەر کارکرد و سوودمەنییەکانی موزیک، تایبەتمەندییەکانی سیستەمی موزیک و کرداری موزیکی.
زیندەوەرناسی موزیک، هەوڵ دەدات تا بتوانێ لە رێگای زانستی زیندەوەرناسیییەوە، وردتر لە سوودمەندییەکانی موزیک وەک دەرمان لە پزیشکی و دەرمان لە دەروونناسیدا، کەڵک وەربگرێت و هەروەها باس بکات لە بەکارهێنانی بەرفراوانی موزیک لە فیلم و میدیاکان و هەروەها ئامادەبوونی موزیکی لە هەموو شوێنە گشتییەکاندا و کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوت و کاریگەری لەسەر گۆڕانی ئاستی فێربوون.
لە زیندەوەرناسیموزیک، موزیکناسی ئاژەڵ [7]زۆرتر یارمەتیدەدەرە تا مرۆڤناسی موزیک[8]. موزیکدەرمانی کە زۆر نزیکە لە موزیکزیندەوەرناسی، زانست و پیشەیێکە کە خوێندەوە لەسەر پێوەندی رێڕەوە دەرمانییەکان و موزیکزیندەوەرناسی، فۆنۆلۆجی موزیک، تیۆریەکانی موزیک، فۆنۆلۆجی دەروونناسانە، ناسینی موزیکی بەرجەستە، جوانیناسی موزیک و موزیکناسی بەراوردی، دەکات. لە موزیکدەرمانیدا، کەسێلی پسپۆڕ لە بواری دەرمانکردن بە موزیک، موزیک لە هەموو لایەنەکانیەوە ( هەست، دەروون، فیزیا، کۆمەڵایەتی، جوانیناسی و رۆحانی)، بەکار دەهێنێت تا نەخۆشەکە بتوانێت سەلامەتی خۆی بەدەست بهێنێتەوە. شێوازی یارمەتیدانی نەخۆش بەم شێوەیە کە سەرەتا پسپۆڕی موزیکدەرمانی، کۆمەکی نەخۆشەکە دەکات کە چاودێری هەڵسوکەوتەکانی خۆی بکات و راپۆرت بنووسێ لەسەر کردارەکانی خۆی( کردەوەی ناسینەوە، جووڵە، هەستەکان و کاریگەری دەرەوە لەسەر خۆی) لە پێوەندی لەگەڵ ئەزموونی لەگەڵ موزیک (گۆرانی خوێندن، نووسینی موزیک، گوێگرتن و باس کردن لەسەر موزیک و جوولە لە موزیکدا)، و لەم ریگایەوە یارمەتی خۆی بدات کە بەرەو چاکبوونەوە بروا.
فارابی (٨٧٢-٩٥٠)، لە وتارێکیدا بە نێوێ "مانای عەقڵ" ئاماژەی بە موزیکدەرمانی کردووە و هەروەها باسی کردووە لە کاریگەریەکانی موزیکدەرمانی لەسەر ناخ و دەروون. رۆبێرت بورتۆن، لە سەدەی ١٧، لە وتارێکیدا لەسەر مالیخولیا، باس لەوە دەکات کە موزیک و سەما لە دەرمانی نەخۆشیەدەروونیەکان، بە تایبەتی مالیخولیا، گرینگە.
موزیکدەرمانی لە زۆربەی وڵاتان بۆ دەرمان لەم بوارانەدا بەکاردەگیرێت: چاککردنی هەڵسوکەوتی مناڵان، بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون، دەرووندەرمانی، جووڵەدەرمانی، نەخۆشیەکانی دڵ، فێ، هتد.
کاریگەری موزیک لەسەر مێشک
موزیک و مێشک، زانستێکە کە تێدا باس دەکرێت لەو دەمارانەی مێشک کە زەمینەخۆشکەرن بۆ کرداری موزیک لە مرۆڤ و ئاژەڵدا. ئەم کردارە موزیکیانە بریتین لە گوێگرتن لە موزیک، ژەنین، دروستکردنی موزیک، گۆرانی کوتن و... ئەو چالاکیانەی تر کە لە پەراوێزی موزیکدان. هەروەها جوانیناسی و ورووژاندن بە هۆی موزیکەوە، پیوەندییەکی زۆری بە مێشکەوە هەیە. ئەو هۆزانانەی کە لەم بوزرەدا ئیش دەکەن، کورسەکانیان لەم بەشانەدایە: زانستی دەمارناسی، مێشک و دەمار، ئاناتۆمی دەمار، دەروونناسی، تیۆری موزیک، زانستی کومپیتە.
لەم وێنەدا، چالاکی مێشک لە کاتی بیستنی موزیکدا دەبینن
[1] -Biomusicology
[2] - Biology
[3] - Nils. L. Wallin
[4] - Musicology Evolutionary
[5] - Neuro musicology
[6] - Comparative musicology
[7] - Zoomusicology
[8] - Anthropomusicology
پیوست | اندازه |
---|---|
21511.doc | 127.5 KB |
نمایندگی زیمنس ایران فروش PLC S71200/300/400/1500 | درایو …
دریافت خدمات پرستاری در منزل
پیچ و مهره پارس سهند
تعمیر جک پارکینگ
خرید بلیط هواپیما
اسرائیل رئیس جمهور دولت سیزدهم مازندران سیدابراهیم رئیسی توماج صالحی دولت مجلس شورای اسلامی رئیسی مجلس تعطیلی شنبه ها وزیر کشور
سیل مشهد سیل مشهد هواشناسی تهران خراسان رضوی پلیس فضای مجازی سازمان هواشناسی بارش باران قوه قضاییه شهرداری تهران
خودرو مالیات قیمت خودرو چین قیمت طلا قیمت دلار مسکن بازار خودرو ایران خودرو دلار تعطیلی شنبه بانک مرکزی
لیلا حاتمی زری خوشکام علی حاتمی نمایشگاه کتاب نمایشگاه کتاب تهران سینمای ایران کتاب رسانه تلویزیون سریال سینما موسیقی
رژیم صهیونیستی غزه روسیه فلسطین آمریکا حماس جنگ غزه اوکراین حزب الله لبنان ترکیه یمن لبنان
فوتبال ایران پرسپولیس استقلال تراکتور بارسلونا لیگ برتر سپاهان جام حذفی لیگ برتر انگلیس بازی باشگاه استقلال
هوش مصنوعی مغز گوگل آیفون اپل باتری سونی سرعت اینترنت تبلیغات عیسی زارع پور
بارداری پوست سازمان غذا و دارو دیابت کاهش وزن آلزایمر