دوشنبه, ۷ خرداد, ۱۴۰۳ / 27 May, 2024
سنە شاری هەزار هەیکەل
سنە یەکێکە لە شارە گەورە و گرینگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لەبەر هۆکاری پەیکەرە جوان و پڕماناکانی کە لەسەر دەستی هونەرمەندانی شارەکە دروست کراون، ئەوڕۆ لە هەموو ئێران بەناوبانگە بە شاری پەیکەرەکان. هەڵبەت لە بیرمان بێت کە ئەم پەیکەرە سەردەمیانە تەنها ئەسەری سەرنجراکێشی ئەم شارە نین و کۆمەڵێک شوێنەواری پێش مێژوویی و مێژوویی ئەم شارە نابێت
لە یادبکرێت. پەیکەرەکانی شاری سنە، دەربڕی مێژوو، بیرکردنەوە و چاندی خەڵکی ناوچەکەن. لەوانەیە ئەوڕۆ کە دێیتە ناو شاری سنە، زۆر بە کەمی خەڵکانێک ببینیت کە جلی کوردییان لەبەر بێت و رێبوار هەست بەوە ناکات کە هاتۆتە ناو شارێکی کوردی. تەنانەت تەلارسازی کوردی تەنها لە گەڕەکە کۆنەکانی ئەم شارە کە ئێستا دەکەونە ناو دڵی شارەکە، مابێتەوە و ئیتر روخساری کوردی لە کۆڵان و شەقام و مەیانی شارەکە نەبینرێت، بەڵام ئەم هەیکەلانە بە بوونی پڕهێز و پڕ مانای خۆیانەوە لە مەیدان و شوێنە جیاوازەکانی ئەم شارە، کوردی بوونی شوێنمان وەبیردەخاتەوە. شۆناسی شوێن یەکێکە لە هەرە گرینگترین باسەکان هەم لە شارسازی، هەم لە باسی نەتەوایەتی و هەروەها لە دنیای بەرەو یەکرەنگ چوونی ئەم سەردەمە. بەرەو یەکجۆری رۆشتنی تەلارسازی، پۆشاک، زمان و دەرکەوتەکانیتری دنیای ئەوڕۆ، دەرکەوتنی شۆناسی شارەکانی بەرەوڕووی کێشە کردووە. لەم ناوەدا، شاری سنە، لە نێو شارەکانیتری کوردەواری لە ئێران دا، توانیویەتی ئەم دەرکەوتن و دەربڕینی شۆناس لە رێگای ئێلێمێنتەکانی شارەوە، بە دانانی پەیکەرهایێک کە هەڵگری مێژوو و چاندی ناوچەکەن، بە ئەنجام بگەیێنێت.
وەک هەمووشارەکانیتری ئێران، زۆربەی ئەو پەیکەرانەی کە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کورد دروست کراون، هی گەورە پیاوانە، بەڵام ئەوەی کە لێرەدا سەرنجمان رادەکێشێت بوونی دوو پەیکەر لە ژنە لەم شارەدا. یەکێک لەم پەیکەرانە هی گەورەژنی شاعری کورد، ماه شەرەف خانم یان مەستوورە ئەردەڵان ە ( کە بە پێی هەندێ سەرچاوە بە یەکەمین ژنی مێژوونووس دەناسرێت). ئەم هەیکەلە لە هەمان نزیکی شوێنی نیشتەجێبوونی مەستتورە خانم، واتە گەڕەکی خانەقا، دانراوە و لەسەر دەستی هادی زیادینی دروستکراوە. ژنێک کە لەم هەیکەلەدا دەیبینین، نەک لەبەر جوانی یان لەشی یان جەختکردنەوە لەسەر دایکایەتی، بەڵکوو لەبەر ئەوەی کە کتێبێکی بەدەستەوەیە، زۆر سەرنج راکێشە، تەنانەت بۆ کەسێکیش کە هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەم خانمە نەبێت. ئەو رەهەندە لە ژن، کە لە ناوچەی ئێران نواندنی دەگمەنە. پەیکەرساز، لە دروستکردنی ئەم پەیکەرە و بەوێنەکردنی مەستورە ئەردەڵان، و لە لێڤێڵێکیتر، لە بەرجەستەکردنی ژن، بە وریایی دەستی داوەتە کارەکەوە. ژنی کورد، لە زۆربەی کات چەرمەسەری و خەفەتاوی بوونی، یان شۆڕشگێڕییەکەی بەرجەستە کراوە، بەڵام لەم پەیکەرەدا، ژنێکی بە جلی کوردییەوە دەبینین کە شادە و کتێبەکەی دەستی، خۆی دەنوێنێ. واتە ژنێکی کورد بەڵام نەک بێ توانای خوێندن و نووسین و یان خەمین، بەڵکوو زانا و شاد.
پەیکەرەکەیتر، ژنێکی گۆزەڵە بەشانە بە جلی کوردییەوە. لە شارێکی نێرینە، کە بۆشایی گشتی[i] شارەکە، زۆرتر بەدەست پیاوانەوەیە، بوونی ئلێمانگەلێ مێیینە لەم جۆرە، زۆر بەرچاو دەبێت (لێرەدا باس لەوە ناکەین کە ژنان لە شاری سنە، لە بۆشایی گشتی چۆن دەردەکەوەن و یان ئەوەی کە وشەی شار چ لە زمانی کوردی، چ لاتین، چ ئنگلیزی و چ عەرەبی، ووشەیێکی مێیینەیە، بەڵکوو تەنها ئاماژەیێک دەدەین بەم جۆرە ئێلێمانە شارییانە و لە نووسینەکانی داهاتوودا، وردتر باسی لێوەدەکەین).
بوونی ئەم هەیکەلانە، پێش هەموو شتێک، لە ژێر سایەی پەیکەرسازە گەورەکانی شارەکەیە وەک: مەهدی زیادینی، سابر میکاییلی، ئەحمەد خەلیلیفەرد، هادی زیادینی. تایبەتمەندی ئەم پەیکەرانە ئەوەیە کە هەموویان هەڵگری چاندی ناوچەکەن.
بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار و گەشت وگوزاری پارێزگای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ زایینی، ژمارەیێک کتێبچەی چاپ کردووە کە رەسمی سێزدە دانە لەم پەیکەرانەی تێدایە. لە ژێر هەر ەسمێکیشدا، تایبەتمەندییەکانی پەیکەرەکە وەک ساڵی دروستکردن، مادەی بەکاربراو، بەرزایی، ناوی پەیکەرەکە و ناوی پەیکەرسازەکە، هاتووە.[ii]
این مطلب ترجمه مطلبی است که پیشتر به زبان فارسی تحت عنوان سنندج شهر مجسمه ها برروی سایت گذاشته شده است
[i]- Public Sphere
[ii] - بۆ زانیاری زۆرتر لەسەر ئەم کتێبچە، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی دایرەی شوێنەوار و گەشت و گوزاری پارێزگەی کوردستان (ئێران) بکەن : www.kurdistanmiras.ir
نمایندگی زیمنس ایران فروش PLC S71200/300/400/1500 | درایو …
پیچ و مهره پارس سهند
تعمیر جک پارکینگ
خرید بلیط هواپیما
مجلس دوازدهم مجلس شورای اسلامی انتخابات ریاست جمهوری ایران انتخابات رئیس جمهور سید ابراهیم رئیسی سیدابراهیم رئیسی شهدای خدمت رهبر انقلاب سقوط بالگرد رئیسی ریاست جمهوری
تهران هواشناسی قتل پلیس فضای مجازی سرقت وزارت بهداشت شهرداری تهران سازمان هواشناسی مشهد کنکور بارش باران
بانک مرکزی قیمت طلا قیمت خودرو خودرو ایران خودرو مسکن دولت سیزدهم قیمت دلار بازنشستگان بورس بازار خودرو حقوق بازنشستگان
شهید سینما هنرمندان تلویزیون موسیقی سریال سینمای ایران تئاتر جشنواره کن قرآن کریم کتاب دفاع مقدس
دانشگاه آزاد اسلامی دانشگاه تهران شورای عالی انقلاب فرهنگی دانش بنیان
رژیم صهیونیستی فلسطین اسرائیل غزه جنگ غزه روسیه آمریکا حماس ترکیه رفح نوار غزه اتحادیه اروپا
فوتبال پرسپولیس استقلال مهدی طارمی جواد نکونام تیم ملی والیبال ایران لیگ برتر ایران لیگ برتر والیبال استقلال خوزستان باشگاه پرسپولیس بارسلونا
هوش مصنوعی کودکان سامسونگ اپل ایلان ماسک ماهواره گوگل واتساپ مایکروسافت
چاقی افسردگی سکته مغزی نمک سرطان تجهیزات پزشکی سازمان غذا و دارو استرس کاهش وزن زوال عقل